چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

ئاماری نوێ

K24 – هه‌ولێر:

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 208 کەس تاوەکو ئێستا لە هەولێر چاکبوونەتەوە

دەقی راگەیەندراوەکە:         

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۸) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠