چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 208 کەس تاوەکو ئێستا لە هەولێر چاکبوونەتەوە
دەقی راگەیەندراوەکە:
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۸) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠