وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با ده‌خاته‌ڕوو

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای حكومی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با، وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، "بەهۆی قەیرانی دارایی، نەبوونی سوتەمەنی، ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ، راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە. (كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان)، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەته‌وە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە".

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت باسی له‌وه‌شكردووه‌، "كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا.. وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".