كوردێكی دیكه هاته نێو پێشبڕكێی بێژه‌ری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
هاوشانی 8 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتان پێشبڕكێ ده‌كات
بههرهمهندێكی كوردی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌شداریی له پێشبڕكێی كۆمێنتاری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كردووه و له قۆناخی یه‌كه‌م په‌سه‌ند كرد، پێشبڕكێیه‌كه له لایه‌ن تۆڕی میدیایی (بین سپۆرتس) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
راستی مهیره‌بانی، كوڕه گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده هاوشانی 8 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتان، وه‌كو كۆمێنتار له پرۆگرامی ئالۆبین ناوی ده‌خرێته پێشبڕكێی مانگ.
له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی (بین سپۆرتس) ناوی 8 كۆمێنتار بڵاوكرایه‌وه كه به‌شداریی له پرۆگرامی ئالۆبین ده‌كه‌ن یه‌كێكیان (راستی میهره‌بانی)ـیه كه بههرهمهندێكی كوردی شارۆزوره و پێشتریش عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو كه كۆمێنتاری كوردستان24 بوو پله‌ی یه‌كه‌می له پرۆگرامی ئالۆبین به‌ده‌ستهێنا، لاوین هابیل كه گه‌نجێكی زاخۆ بوو قۆناخی یه‌كه‌می به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند بوو.
له نوێترین ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له پرۆگرامی ئالۆبین كردووه، راستی میهره‌بانی وه‌ك گه‌نجێكی دیكه‌ی كورد كێبڕكێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت هاوشانی بێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كان كۆمێنتاری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بكات.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگ ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.
