تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر باس لە رێکارەکان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون و 11 رۆژە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

راشیگەیاند، پشکنینەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن، کە لە بازگەکان، کەرەنتینەکان و بەشێوەیەکی هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت.

لەبارەی رۆژانی جەژن و رێکارەکان، ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەوەی لە وڵاتانی دراوسێ و هەندێک لە شارەکانی عێراق ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە، دەبێت رێوشوێنەکان بەردەوام بن و هاووڵاتیان دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن.