تەندروستی سلێمانی داوای گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ رۆژانی جەژن دەكات

ئەوەی ئێستا لە سلێمانی روودەدات، شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە

K24 - سلێمانی

تەندروستی سلێمانی داوای گرتنەبەری رێكاری پێویست دەكات، بۆ ئەوەی رۆژانی جەژن جەنجاڵی دروست نەبێت.

د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە سلێمانی روودەدات، شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و بەھۆی ئەوەی قەدەغەی ھاتووچۆی لەناكاو، پێشبینییان دەكرد، ڤایرۆسەكە بگەڕێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی ئێستای كۆرۆنا لە سلێمانی چاوەڕوانكراوبوو، لایەنی پەیوەندیداریش ئاگادار كرابووەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیازیان كردووە چەند ھەنگاوێك بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی رۆژانی جەژن رێگری لە دروستبوونی جەنجاڵی بكرێت و مەترسیی ڤایرۆسەكە زیاتر نەبێت.