مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەڕێز عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانم بیست. پرسەو سەرەخۆشیتان لێدەکەم ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/18