ساموێل ئیتۆ: مۆرینهۆ بە نامەیەک منی رازیکرد پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکەم

ساموێل ئیتۆ: مۆرینهۆ بە نامەیەک منی رازیکرد پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکەم

ساموێل ئیتۆ نهێنی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ئینتەر میلان ئاشکرا دەکات و دەڵێت دوو نامەی مۆبایل بوونە هۆی ئەوەی من پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکەم.
ساموێل ئیتۆ هێرشبەری کامیرۆن لەبارەی چۆنییەتی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ئینتەر میلانەوە دەڵێت خۆزێ مۆرینهۆ نامەیەکی بۆ ناردم و لە نامەکەدا وێنەی درێسێکی ژمارە 9ی ئینتەر میلانی ناردبوو، بۆی نووسیبووم 'ئەم درێسە بۆ تۆیە و چاوەڕێت دەکات'.
ئیتۆ دەڵێت 'ئەم نامەیەی مۆرینهۆ یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی من بوو لە ئینتەر میلانەوە بۆ بارسێلۆنا'، هەروەها هێرشبەرەکەی پیشووی بارسێلۆنا دەشڵێت 'نامەیەکی دیکەم بۆ هات تیایدا نووسرابوو ئەگەر پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکەی هەموو شتێک بەدەست دەهێنین، دوای ئەوەی پرسیارم کرد ئینجا زانیم ئەو ژمارە مۆبایلە ژمارەی مارکۆ ماتێزاری بەرگریکاری ئەوکاتی ئینتەر میلانە'.
ئیتۆ لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ گواردیۆلا پێش ئەوەی ساڵی 2010 بچێتە ئینتەر میلان، دەڵێت 'دەمزانی گواردیۆلا دەیەوێت من یانەکە بەجێبهێڵم بۆیە لەگەڵ چەند یانەیەک لەگفتوگۆدابووم، بەڵام نامەکەی ماتێرازی وایلێکردم گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرجەم یانەکان بوەستێنم و بچمە ئینتەر'.