پشكنینی كۆرۆنا له ووهان ده‌بێته بێ به‌رامبه‌ر
پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر خواستی خۆیان تێستیان بۆ ده‌كرا 37 دۆلاریان ده‌دا
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له شاری ووهانی چین رایده‌گه‌یه‌نن، له‌مه‌ودوا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و پشكنینه‌كه‌ش بێ به‌رامبه‌ر و به خۆڕایی ده‌بێت.
به‌هۆی تۆماركردنی تووشبووی نوێی ڤایرۆسه‌كه له شاری ووهانی هه‌رێمی هوبێی چین، كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا Covid-19يه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه بڕیاریانداوه پشكنین بۆ هه‌موو هاووڵاتیان بكه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رنجی له‌سه‌ر پشكنینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌ن و تا ئێستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی كه گومانده‌كرێت تووشبووی كۆرۆنای لێبێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ووهان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بن و به‌رده‌وام بن له رێكاره خۆپارێزییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، تا ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌تی پشكنینه‌كان.
پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر خواستی خۆیان پشكنینیان بۆ كراوه، 37 دۆلاریان لێ وه‌رگیراوه، هه‌رچی نه‌خۆش و گومان لێكراوانن ته‌نها پاره‌ی تیوبی پشكنینیان لێوه‌رده‌گیرا، كه نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 1 بۆ 2 دۆلاره.
به گوێره‌ی ئاماری به‌رپرسانی ته‌ندروستی، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 222 هه‌زار پشكنین كراوه، له‌كاتێكدا دانیشتووانی شاره‌كه 11 ملیۆن كه‌سه.
سه‌رچاوه: RT