ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی به ڤاكسین نییه
هەواڵێکی نوێ لەبارەی پێکوتەی کۆرۆنا بڵاودەکرێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ 17ی ئایار رایگه‌یاند، كۆرۆنا به سرووشتی كۆتایی دێت و هیچ پێویست به پێكوته (ڤاكسین) ناكات.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف -ی به‌ریتانی پرۆفیسۆر كارول سیكۆرا به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌بلیو ئێچ ئۆ، ده‌ڵێت: "ده‌شێت كۆڤید 19 به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناوبچێت وه‌ك له‌وه‌ی پێویستی به ڤاكسین هه‌بێت بۆ خۆپاراستن، له‌كاتێكدا حكومه‌تی به‌ریتانیا 93 ملیۆن پاوه‌ند (112 ملیۆن و 641 هه‌زار دۆلار) بۆ سه‌نته‌ری به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كان (VMIC)، ته‌رخانكردووه".
سكۆرا كه پزیشكی وه‌ره‌مه‌كان (ئهنكۆلۆجست) و گه‌وره پزیشكه له (چاره‌سه‌رگه‌ی ره‌زه‌رفۆرد)، پێیوایه ده‌شێت به‌ریتانییه‌كان قوربانی زۆر بده‌ن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌رگری له‌شیان بۆ نه‌خۆشییه‌كه زۆر زیاتر ئه‌بێت له ئاینده‌دا و ده‌شێت كۆڤید 19 به‌شێنه‌یی كۆتایی بێت، وتیشی: "ئه‌گه‌ری ته‌واو ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كۆتایی بێت، نه‌ك هیچ پێكوته‌یه‌كی بۆ به‌كاربێت".
سیكۆرا له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یری دۆخه‌كه‌ش ده‌كات كه له هه‌ندێگ ناوچه به شێنه‌یی ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌كات و به‌رگری له‌ش له‌و ناوچه‌یه هێدی هێدی زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ده‌شڵێت: "پێویستمان به‌وه‌یه كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی خۆبه‌خۆیی كۆتایی هاتنی ڤایرۆسه‌كه".
به‌گوێری راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا ئه‌م قسانه‌ی پرۆفیسۆر سكۆرا له‌كاتێكدایه كه ئالوك شارما وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژی 17ی ئایار رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌ریتانیا 93 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ ته‌رخانكردووه بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كان (VMIC) له‌به‌ریتانیا، كه له‌هاوینی ساڵی داهاتوو، 12 مانگ به‌ر له‌واده‌ی خۆی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی به‌ریتانیا، (VMIC) كه ده‌كه‌وێته كه‌مپی هارول بۆ زانست و داهێنان له‌كه‌رتی ئۆكسفۆرد، له توانایدایه له‌ئاینده‌دا به‌رهه‌می ته‌واوی ڤاكسین بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بۆ خه‌ڵكی به‌ریتانیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگ دابینبكات.
له لێدوانێكدا مارك والبوت سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و داهێنان له به‌ریتانیا وه‌سفی(VMIC) بۆ گاردیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌نته‌ری به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كان (VMIC) به‌و پێیه‌ی چاره‌سه‌رێكی نوێی بنه‌ڕه‌تییه له جبه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه كێبڕكێی پێشكه‌وتنی ڤاكسینه‌كان بكات له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد-ه‌وه له له‌نده‌ن".
بۆ زیاتر زانیاری د. ماسیۆ دوشارز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری (VMIC) به بی بی سی، ده‌ڵێت: "ئه‌م وه‌به‌رهێنانه به‌خێرای جێبه‌جێده‌كه‌ین و ده‌شتوانێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بره‌و به به‌رهه‌مه‌كه‌ی بده‌ین بۆ ته‌واوی به‌ریتانیا".
تا رۆژی 18ی ئایار، 243 هه‌زار و 695 كه‌س له‌به‌ریتانیا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 34 هه‌زار 500 كه‌سیش مردوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین.