عێراق.. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 6 ناوچه‌ی به‌غدا راگه‌یه‌ندرا
له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له 6 ناوچه‌ی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا رابگه‌یه‌ندرێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
گوتیشی: "قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ناوچه‌یی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنییه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه، بریتین له: شاری سه‌در، حه‌بیبیه، كه‌مالییه، شوعله، حوڕییه و عامریه".
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا و ژماره‌ی تووشبووان له ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێردا گه‌یشته 144 حاڵه‌ت، كه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێستا، ئه‌مه به‌رزترین ئاماری تووشبوون بووه كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا له عێراق تۆمار بكرێت.
H.B