ئه‌مرۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا
به‌هۆی په‌تاكه 4 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 520 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 150 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 45 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 45 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 30 حاڵه‌ت
به‌سره: 7 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت
واست: 3 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت
دیاله: 2 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
سلێمانی: 9 حاڵه‌ت
دیاله: 5 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌س له به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كیكیان له له ناوچه‌ی روسافه و یه‌كیكیان له ناوچه‌ی كه‌رخ و دووانیش له ناوچه‌ی شاری پزیشكیی، له‌كاتێكدا 92 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 48 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 19 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵه‌ت
به‌سره: 20 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 554 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 127 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 310 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 117 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B