بۆ ئه‌مساڵ حكومه‌تی عێراق بڕێكی زیاتر گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت

رێژه‌ی وه‌رگرتن 10% زیاد ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

حکومەتی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 10% زیاد دەکات.

ئاوارە حەمید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمساڵ بەغدا بەرێژەی 10% وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی زیاد کردووە و بڕیاریداوە 390 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هه‌رێم وەربگرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتیشی: ئەو بڕە گەنمەی بەغدا بڕیاری وەرگرتنی له‌سه‌ر داوە لە ئاست داواکارییەکانی ئەوان نییە، بۆیە سبەی کۆبوونەوەیەك لە دیوانی وەزارتی کشتوکاڵ لەوبارەیەوە بەڕێوەدەچێت.

H.B