ئێران: لە باڵاترین ئاستدا وەڵامی هەر هەڕەشە و هێرشێک دەدەینەوە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێ وڵاتەکەی بە خێرایی و بەتوندی وڵامی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەداتەوە

ئیبراهیم ڕەزایی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەیی پێویستیان بۆ بەرگری لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکدا هەیە و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی زۆر خێرا و توندی بەدوادا دێت ئێران لەم بارەیەوە هیچ سازشێک ناکات.

ڕەزایی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەماندا جەخت کراوەتەوە کە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هێڵی سوورە و دەبێت لە باڵاترین ئاستدا وەڵامی هەر هەڕەشە و هێرشێک بدرێتەوە.