چاودیران و سیاسه‌تمه‌داران: به‌شێكی لایه‌نه‌كان له پشت وروژاندنی شه‌قامن
هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان له باره‌ی وروژاندنی شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دھۆك هه‌ندێك لەو حزبانەی کە خۆیان بەشێکن لە پێکھاتەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دژایەتی حکومەت دەکەن، لە کاتێکدا بەرپرسانی کارگێڕی دھۆك دەڵێن: خۆپیشاندانەکە مۆڵەتی نەبووە.
له‌م باره‌یه‌وه، نزار مه‌لا غه‌فار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێشتر لە شوێنی دیکە خۆپیشاندان ھەبووە و ھەڵوەشاوەتەوە، بە پێی مادەی ٨ له یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، ھەر خۆپیشاندانێك مۆڵەتی نەبێت، یاخود لە چوارچێوەی خۆپیشاندان بچێتە دەرەوە و خەڵکی بە بێ مۆڵەت بەشداری بکەن، ھەڵدەوەشێتەوە.
بارزان حامد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، بەشێك لەو لایەنانەی نوێنەریان لە جومگە سەرەکیەکانی حکومەتدا ھەیە، دەستیان لە وروژاندنی شەقامدا ھەیە.
ساڵی ٢٠١٠ لە پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە ١١ی تایبەت بە رێکخستنی خۆپیشاندان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند کرا، یاساکە دەڵێت: ھەر گروپ و لایەنێك بیانەوێت خۆپیشاندان بکەن، پێویستە پێشتر مۆڵەت لە وەزیری ناوخۆ، یاخود یەکەی کارگێڕی پارێزگا، یان قائیمقام، یانیش بەڕێوەبەری ناحیە وەربگرن.
هاوكات هه‌ندێك كوتله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بەشێك لە لایەنەكانی بەشدار لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كاتی دروستبونی قەیران بەرپرسیارییەتی ھەڵناگرن و لە بری دۆزینەوەی چارەسەری موزایدە دەكەن. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: بەشێك لەو لایەنانەی بەشدارن له حكومەت، تا كاتی دەوام لە حكومەتن و دوای دەوام دەبنەوە ئۆپۆزیسیۆن.
چاودێرانی سیاسی و په‌رله‌مانتاران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به‌شێك له حزبه‌كان له ناو حكومه‌تدا هاوبه‌شی بڕیار و كاره‌كانن، كه‌چی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زایی و داواكاری خه‌ڵك تێكه‌ڵی گه‌مه سیاسییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له بری چاره‌سه‌ری، كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاش له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یه‌كگرتوو كه له ڕیزی پشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك دروشمی چاكسازی ده‌وته‌وه، خۆی 3 دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كه، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی خۆی، له په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه .
H.B