داهاتی تیک تۆک لە مانگی ئەیلوولدا گەیشتووەتە 250 ملیۆن دۆلار و لە پلەی یەکەمدایە
ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە مانگی ئەیلوولدا، لە پێشەنگی لیستی پڕ قازانجترین ئەپڵیکەیشنەکانەوە بووە، داهاتی ئەپڵیکەیشنەکە گەیشتە زیاتر لە چارەکە ملیارێک دۆلار، ئەوەش لە کاتێکدایە 10 ئەپڵیکەیشنی یەکەمی لیستەکە نزیک بوونەتەوە لە بەدەستهێنانی یەک ملیار دۆلار قازانج لە مانگێکدا.
بەپێی ماڵپەڕی 'Appfigures' تیک تۆک، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو، کە 12 ملیۆن دۆلاری بەراورد بە مانگی تەمووز زیادی کردووە.
یوتیوب پلەی دووەمی گرتووە کە لە مانگی ئەیلوولدا گەشەی کردووە داهاتی 166 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە مانگی ئاب 9 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
هەروەها دیزنی پڵەس و تیندەر و ماکس لە مانگی ئابەوە پێگەی خۆیان پاراستووە، بەڵام گەشەکردنیان خاو بووەتەوە، دیزنی پڵەس 125 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، کە یەک ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە، تیندەر 95 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە، دوو ملیۆن دۆلار دابەزیوە، هەروەها داهاتی 'ماکس'یش چوار ملیۆن دۆلار کەمی کردووە بووەتە 40 ملیۆن دۆلار.
بەڵام ئەپڵیکەیشنی 'پیکاک' بەرز بووەتەوە بۆ پلەی شەشەم، 48 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، بەرزترین داهات 44 ملیۆن دۆلار بووە بەدەستی هێنا بێت.
کۆی گشتی داهاتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەیی لە لیستی 10 یەکەمەکاندان گەیشتووەتە 945 ملیۆن دۆلار، بەمەش نزیک بووەتەوە لە تێپەڕاندنی یەک ملیار دۆلار لە مانگێکدا.