رووماڵ

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی کەرنەڤاڵی پارتی لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

ئامادەکارییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی لە یاریگەی زاخۆ
ئامادەکارییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی لە یاریگەی زاخۆ

کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ  پشتیوانیی و سەرخستنی لیستی 190ی پارتی ، لە شاری زاخۆ بەڕێوە دەچێت.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە دهۆک لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، یەکەمیان لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و دووەمیان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ گەنج و لاوانی دهۆک ڕایگەیاند: "پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دەبێت و لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، هەر یەکەم دەبێت". 

گوتیشی: "پارتی، بۆ ڕکابەریی هیچ لایەنێکی سیاسیی دانەمەزراوە، بەڵکوو بۆ دژایەتیی ستەم، زۆرداری و داگیرکەری دروست بووە؛ لە ڕۆژی دامەزراندنیشییەوە، هەر بە سەربەرزی و بەیەکڕیزیی ماوەتەوە. بە پشتیوانی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانیش ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت". 

بڕیارە 20ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.