پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا كرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر میران كرد.
ده‌قی پرسهنامهكه
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر، میران-م بيست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/19