شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخی كۆرۆنا ده‌دات
داوا ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری رابگه‌یه‌ندرێت
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه بكات، كه نه‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت و داواش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا تۆمار ده‌كرێت.
شانه‌ی ناوبراو له په‌یامێكدا داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر و سه‌رانسه‌ری رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێش حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بڕیای دا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 6 ناوچه‌ی شاری به‌غدا رابگه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له زیادبوون ده‌كات.
H.B