"دوای ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ستگیر كرا"
"یاریزانێكی چێڵسی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك ده‌ستگیر كرا"
كاڵۆم هۆدسۆن یاریزانی لاوی یانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاری بوو و چاكبووه‌وه، ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێك ده‌ستگیر كرا.
یاریزانانی یانه‌ی چێڵسی به‌بێ به‌شداریی كالۆم هۆدسۆن ئۆدۆ مه‌شقه‌كانیان كرد و له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ردوامن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی فرانك لامپاردی دڵته‌نگ كردووه ده‌ستگیركرانی كاڵۆم هۆدسۆنی یاریزانی یانه‌كه‌یه‌تی كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك دوو رۆژه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، لامپاردی راهێنه‌ری چێڵسی زۆر دڵته‌نگ بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆدۆی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتبوو، ئێستاش به‌هۆی كارێكی ئابڕووبه‌رانه ده‌ستگیر كراوه.
كاڵۆم هۆدسۆنی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی غانایه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی چێڵسی پێگه‌یشتووه، له كۆی 27 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 4 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.