كوردستان 24 ورده‌كاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت له بازرگان و كۆمپانیاكان ده‌خاته‌ڕوو
زیاتر له 800 ملیار دیناری حكومه‌ت لای بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌كانه
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له وه‌به‌رهێن، بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن. به‌گوێره‌ی یاساش، ئه‌و بازرگان و وەبەرھێن و کۆمپانیایانه‌ی قه‌زری حكومه‌تیان لایه، به نووسراوێكی فه‌رمی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و له ماوه‌ی 10 رۆژدا دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وا حكومه‌ت ناچاره ده‌ست به‌سه‌ر بارمته "ماڵ و موڵك"یاندا بگرێت و له خستنه‌ڕوو بیانفرۆشێت و پاره‌كه‌ی بگێڕێته‌وه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا حكومه‌ت به قه‌رز به وەبەرھێن، بازرگان و سەرمایەدارانی داوە، زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینارە، کە دەکات نزیكه‌ی مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بەپێ یاسا ئەگەر قەرزار پارەکەی نەگەراندەوە لە دوای ئەو ماوەیەی بۆی دیاریدەکرێت، بارمەتەکەی بە شێوەی خستنەڕوو ده‌فرۆشرێت، ئەگەر بارمەتەکانیشی بە نرخی قەرزەکانی نەبوون ئەوا، دەست بەسەر موڵك و ماڵەکانی دیکەشیدا دەگیرێت و ئەوانیش دەفرۆشرێن، تا کۆی قەرزەکەی لێوەردەگیرێتەوە.
H.B