شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئامادە دەکات
دەست کرا بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لەو نێوەشدا سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر موژدەیەکی خۆش دەدات بە فەرمانبەران و دەڵێت: "کارتەکان ئامادەن".
سێشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2024، دوا بەدوای بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هەروەها لە ڕێگای وەزارەتی شارەوانیی گەشتوگوزار و جێبەجێکردنی قۆناغ و ڕێکارەکانی پڕۆسەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە" هاوکات ئەمڕۆ دەست کرا بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر موژدەیەکی خۆش دەدات بە فەرمانبەران و دەڵێت: کارتەکان ئامادەن.