هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوودا به‌رهه‌می ناوخۆیی شوێنی هاورده‌كراو بگرێته‌وه
"پێویستە لە شوێنێکەوە دەست بە خۆبژێوی بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، لە پڕۆژەکەدا داوا دەکەن پەرە بە بەرھەمی ناوخۆ بدرێت و کەرتی پیشەسازیش ببوژێنرێتەوە.
عه‌لی ره‌شید، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش جه‌خت ده‌كاته‌وه، دەمانەوێت دەروازەیەك بۆ خۆبەڕێوەبەری کشتوکاڵی بکەینەوە و ناکرێت بۆ ھەمیشە چاومان لە ھاوردەی وڵاتانی دیکە بێت و پێویستە لە شوێنێکەوە دەست بە خۆبژێوی بكرێت.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه دلێر محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ده‌ڵێت: پڕۆژەکە بۆ ئەم قۆناغە گرنگە, بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکەش لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان راوێژ و گفتوگۆ دەکەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی خسته‌ڕوو، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجوومەنی پارێزگای هه‌ولێر داوادەکات، پلانێکی گشتگیر لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە دابڕێژرێت بۆ پەرەپێدان بە کەرتی کشتوکاڵی و بە پیشەسازی کردنی, سێکتەری پیشەسازیش ببوژێنرێتەوە, هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت لە ماوەی ١٢ مانگی داھاتوودا بەرھەمی ناوخۆ شوێنگرەوەی بەرھەمی دەرەکی بێت.
H.B