ڤیان سه‌بری: عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیشانداوه
پاساوه‌كانی به‌غدا بۆ نه‌ناردنی مووچه ره‌تده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا به‌گویره‌ی ئاماری به‌ر له چه‌ندین ساڵ ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیشانداوه، له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌و ریژه‌یه گۆڕاوه، شاره‌زایه‌كی یاساییش ئه‌مه به بیانۆ ده‌زانێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بیر له ئابووریه‌كی به‌هێز بكاته‌وه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، عێراق ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی موچەی 686 ھەزار فەرمانبەری ھەرێم نیشانداوە، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هی چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستایه و چه‌ند ساڵێكه ئه‌و رێژه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیادیان كردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش، کەمال سەعدی، پسپۆڕی یاسایی ده‌ڵێت: ئه‌مه به‌هانه‌یه ناڕوونییه‌كی زۆر له‌و پرسه‌دا هه‌یه، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان بیری لێ بكاته‌وه، هه‌وڵدانه بۆ دامه‌زراندنی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
H.B