بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له عێراق هه‌را ده‌نێته‌وه
پۆلیسی فیدراڵ سووكایه‌تی به گه‌نجێك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی عێراقی هێنایه ده‌نگ و له دیمه‌نه‌كانیدا دەردەكەوێت هێزه ئه‌منییه‌كان سووكایه‌تی به گه‌نجێك ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتوویەتی: "5 هه‌زار دینارم داوه‌ته هێزه‌كانی پۆلیس رێگه‌یان پێداوم دوكانه‌كه‌م بكه‌مه‌وه".
له گرته ڤیدیۆكه‌دا، به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ر به پۆلیسی ئیتیحادی وەك سوكایەتی قژی گه‌نجێك بە ناوی "یاسین جه‌میل ته‌عمه" دەبڕن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌ی توندی له شه‌قامی عێراقی دژ به هێزه ئه‌منییه‌كان به دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی بێنه ده‌نگ و لیژنه‌یه‌ك بۆ لێپێچینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنراوه و بڕیاردراوه، ئه‌و هێزه‌ی پۆلیس ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت، كه سووكایه‌تیان به‌و گه‌نجه كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه له نووسینگه‌ی میدیایی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ ده‌ركراوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەبەر رۆشنایی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ستدرێژی نه‌كردنه سه‌ر هاووڵاتیان، به پابه‌ندبوون به دروشمی "پۆلیس له خزمه‌تی گه‌له"، جه‌عفه‌ر به‌تات، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ، فه‌رمانی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه، به به‌رپرسه‌كه‌شیانه‌وه كردووه و داوای كردووه، به زووترین كات لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێندرێت و ئه‌نجامدەرانی ئه‌و رووداوه دادگایی بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه، پێویسته رێز له بنه‌ماكانی كاركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان بگیرێت و نابێت پۆلیس به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی به‌هیچ كه‌سێك بكات.
H.B