کەرکووک.. دزێک لە چوار کاتژمێردا 21 ماڵ دەبڕێت
پێنجشەممە، 10ـی ئۆکتۆبەری 2024، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو پۆلیسی کەرکوک دزێکی دەستگیر کردووە کە لە کاتژمێر یەکی شەو تا پێنجی بەیانی، دزیی لە 21 ماڵ لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک، کردووە".
باسی لەوەش کرد: "تیمێک لە نەهێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە سەرپەرشتی موقەدەم سامان ڕەمەزان، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە بنکەی ئازادی کەرکوک، توانیویانە دزێک دەستگیر بکەن کە لە ماوەی چوار کاتژمێردا دزیی لە 21ماڵ کردووە".
سەرچاوە ئەمنییەکە بەکوردستان24 ڕاگەیاند: "دزەکە تەنها پارەو ئاڵتون و مۆبایلی دزیووە و هەموو ماڵەکان لەیەک کۆڵان بوون و نزیک یەک بوون".