دوو کۆگا لە هەولێر ئاگریان گرت

تیمەکان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن

K24 – هه‌ولێر:

لەنزیک عەلوەی هەولێر، دوو کۆگای شتومەکی جیاواز ئاگریان تێبەربووە. لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆگاکان کاغەز و پلاستیک و ماددەی جیاوازیان تێدایە.

راشیگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.