بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا درا
وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتای دا.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆو ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت، دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
بەبڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا کراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.