درۆگبا نهێنیه‌كی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2012 ئاشكرا ده‌كات
درۆگبا هۆكاری ئاستبه‌رزی خۆی بۆ ئه‌م یاریزانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
درۆگبای كۆتدیڤواری و ئه‌ستێره‌ی پێشووی چێڵسی له دیمانه‌یه‌كدا باس له هۆكاری ئاستبه‌رزی ده‌كات له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2012 به‌رامبه‌ر بایرن میونشن.
درۆگبا ده‌ڵێت: خوان ماتا ئه‌وكات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو به‌ر له یارییه‌كه هاته لام و گوتی: درۆگبا تكا ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت یارمه‌تیده‌ربی بۆ ئه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه، به‌ڵێن بێت منیش یارمه‌تیت ده‌ده‌م.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتا ساته‌كانی یاری گۆڵم تۆمار كرد و دواتریش یارییه‌كه‌مان برده‌وه، هاته لام و گوتی: به‌راستی پیاوی شێت به‌ڵێنه‌كه‌ت برده‌سه‌ر و تۆ راستگۆیت.
درۆگبا پێی وایه ئه‌م قسانه‌ی ماتا كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ریه‌وه هه‌بووه كه ئه‌وبتوانێ ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و گۆڵیش تۆمار بكات.
خوان ماتا كه ئێستا یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده، پێشتر 135 یاری به درێسی چێڵسی كردووه و 32 گۆڵ و 58 ئاسیستی كردووه.
.jpg)


