فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ڤانکۆڤەر لە 12 و 13ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ڤانکۆڤەر (VKFF)، پێگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگە هەمەجۆر و دەوڵەمەندەکانی سینەمای کوردی و ناساندنیان بەبینەری رۆژئاوا.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ڤانکۆڤەر (VKFF)، دەروازەیەکە بۆ نیشاندانی مێژوو، فەرهەنگ، ناسنامەی کورد لەرێگەی چیرۆکبێژی و سینەماوە، هەروەها هەوڵێکە بۆ دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەنێوان فیلمسازانی کورد و کەنەدی دا.

پرۆگرامی ئەمساڵ کۆمەڵێک فیلمی درێژ، دیکۆمێنتاری و کورتە فیلمی فیلمسازانی کورد لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاڤا، باکور، باشوور و هەروەها کوردانی تاراوگە، لەخۆدەگرێت.

ڤێستیڤاڵەکە لە 12 و 13ـی ئەم مانگە لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا لە SFU Goldcorp Centre for the Arts بەڕێوە دەچێت.