"زێدان ده‌یه‌وێت سیناریۆی وه‌رزی 2016-2017 دووباره بكاته‌وه"
زێدان له یه‌كه‌مین رۆژی راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان په‌یامێكی ئاراسته‌ی یاریزانه‌كانی كرد
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زینه‌دین زیدان له یه‌كه‌م رۆژی راهێنانهكانهوه به‌رده‌وام په‌یامێك ئاراسته‌ی یاریزانه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت پێویستیم به هه‌مووتانه و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه ئه‌گه‌ر لالیگا و چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێبكاته‌وه یاریی به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بكات و سیناریۆی 2016-2017 دووباره بكاته‌وه ئه‌و كاته‌ی لالیگا و چامپیۆنزلیگیان به‌ده‌ستهێنا.
ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان، به‌ڵام به‌پێی كۆمه‌ڵێك رێنمایی ته‌ندروستی توند بێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن دروست بێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌شقه‌كان په‌یامێكی ئاراسته‌ی ته‌واوی یاریزانه‌كان كردووه، له‌م رۆژانه به‌رده‌وام په‌یامێك بۆ یاریزانه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت پێویستیم به هه‌مووتان هه‌یه، ئاماژه به‌وه كراوه زیزۆ ئامانجییه‌تی سیناریۆی وه‌رزی 2016-2017 دووباره بكاته‌وه، ئه‌و وه‌رزه‌ی لالیگا و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، كه له‌و كاته زیاتر له 20 یاریزان بۆ ماوه‌ی 1500 خولهك یارییان له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان كرد و یاریی دوای یاریی گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی كرد تا ئه‌و كاته‌ی دوو نازناوی به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێدین هازارد و ماركۆ ئاسێنسیۆ، زیدان له توانایدایه سیناریۆی ورزی 2016-2017 دووباره بكاته‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید و یانه‌كانی دیكه خشته‌ی یارییه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ و ئالؤز ده‌بێت و له هه‌ر سێ رۆژ جارێك یارییه‌ك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی یاریزانه‌كان قوڕستر ده‌كات.
زیدان و راهێنه‌رانی دیكه باش ده‌زانن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان ئه‌گه‌ری پێكانی زۆری یاریزانه‌كان له ئارادایه، هه‌روه‌كو له بۆندزلیگا روویدا و ته‌نیا له رۆژی یه‌كه‌م هه‌شت یاریزان تووشی پێكان بوون، ئاس ده‌ڵێت گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی یارییه‌كان و یاریكردن به نۆره چه‌كی زیدانه له‌و یارییانه‌ی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه ماویه‌تی.
سه‌رچاوه ئیسپانیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌وه‌ی كه زیدانی نیگه‌ران كردووه كه‌می ژماره‌ی گۆڵهكانه، كه‌ریم بێنزێما تا ئێستا گۆڵكاری یه‌كه‌می تیپه‌كه و 19 گۆڵی كردووه، له‌دوای ئه‌ویش سێرجیۆ رامۆسی به‌رگریكار دێت كه ته‌نیا حه‌وت گۆڵی تۆمار كردووه، بۆیه پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسێنسیۆ و هازارده بۆ ئه‌وه‌ی كوالێتی تیپه‌كه‌یان له گۆڵكردن باشتر بكه‌ن، كه ئه‌م دوو یاریزانه له‌گه‌ڵ مێره‌نگی ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه.
.jpg)