وەزیری پەروەردە: بۆ بەرژەوەندی زیاتر لە حەوت هەزار قوتابی تاقیکردنەوەی یەک بابەتی و دوو بابەتی بەردەوام دەبێت
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بۆ بەرژەوەندی زیاتر لە حەوت هەزار قوتابی تاقیکردنەوەی یەک بابەتی و دوو بابەتی بۆ ساڵی2024-2025 بەردەوام دەبێت.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا: ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 و دووبارە دەرنەچوون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی 12ـی ئامادەیی کە پێویست بوو بۆساڵی خوێندنی ساڵی2024-2025 بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە ، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان 7152 قوتابییە ، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون، پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، تاقیکردنەوەکانی خوولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، لە 1 تا 29ـی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت.
هەروەها خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیش لە 23 تاکوو 31ـی ئابی 2025 بەردەوام دەبێت.