"مایكل فلیپس رۆژ به رۆژ به‌ره‌و شێتبوون ده‌چێت"
مایكل فلیپس: ژیان بێ مانایه و عه‌قڵم كار ناكات
مایكل فلیپس مه‌له‌وانزانی ئه‌مریكی دانی به‌وه‌داناوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی به‌سه‌ردا هێناوه.
براوه‌ی 23 مێدلیای زێڕی ئۆڵمپیك، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسی له تووشبوونی به خه‌مۆكی كردبوو و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرتووه، ئێستا ده‌ڵێت: مانه‌وه له كه‌ره‌نتینه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر دژوار و به ئازاره.
مایكل گوتویه‌تی: ئه‌م هه‌موو تووشبوونه به ڤایرۆسێك، چالنج و بهرهنگاربوونهوهیهكه كه تا ئێستا نه‌مبینیوه، ژیانمان لێ شێواوه، وه‌ك ئه‌وه وایه له ماڵه‌كه‌تدا زیندانی بیت، زۆر پرسیارت بۆ دێته پێش، كه‌ی ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی دێت؟ كه‌ی ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه؟ دوای كۆتاهاتنی ئه‌م قه‌یرانه ژیان چی به‌سه‌ر دێت و چۆن ده‌بێت؟ ئایا من هه‌موو رێنماییهكانم جێبه‌جێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بم؟ ئایا خێزانه‌كه‌م پارێزراون؟ ئه‌مانه منیان شێت كردووه، من خووم به گه‌شت و ركابه‌ری و دیداری خه‌ڵك گرتووه، ئه‌مه له‌ڕاستیدا شێتی كردووم، ئیتر عه‌قڵم كار ناكات، به‌رده‌وام تووڕه‌م و شێوازێكی بهرگریكارانهم گرتووه‌ته‌به‌ر.
فلیپس ده‌شڵێت: له كاتی كه‌ره‌نتینه زۆرجار مشتومڕم له‌گه‌ڵ هاوسه‌رم هه‌بووه و زۆر جار هه‌ست به بێ بایه‌خی ژیان ده‌كه‌م، ئه‌مه خراپترین هه‌سته كه له هه‌موو ته‌مه‌نمدا بینیومه، هه‌ربۆیه زۆر جار ئاواتی ئه‌وه‌م خواستووه كه ئه‌م كه‌سه نیم كه ئێستا هه‌م، حه‌زم ده‌كرد كه‌سێكی ئاسایی بوایه‌م، كه‌سێك كه كه‌س نه‌یناسێت.
فلیپسی ته‌مه‌ن 34 ساڵان ده‌ڵێت: نیكۆلی هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌م هاوكارییه‌كی زۆریان كردووم بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێشه ده‌روونییه‌كانیدا زاڵ بم، زۆرجار ده‌كه‌ومه بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و كه ئیتر ژیان له‌وه ناخۆشتر نابێت، كه‌چی كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌م خۆی داوێته باوه‌شم و ماچم ده‌كات و ده‌ڵێت خۆشم ده‌وێی، ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕوانی ناكه‌م، له راستیدا ئه‌وه خۆشترین رووداوی ژیانمه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی

