هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ نیوە کەم کردووەتەوە
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ئاماژه به‌وه ده‌كات، هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ نیوه كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پابەندبوونی عێراق بە پشکی نەوت لە ئۆپێک، هەرێمی کوردستان لە 2ـی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 140 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەم کردووەتەوە.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، گوتوویه‌تی: هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی به ڕێژه‌ی 50% كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 23ـی ئابی 2024، سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌وان له لیژنه‌كه‌یان پێشنیازیان كرد و داوایان كردووه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ویستیان بۆرییه‌ك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كه‌ركووك ڕابكێشن له‌وێیشه‌وه بۆ به‌سره، به‌ڵام بینیان پرۆسه‌كه ناكرێت.
سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌رانبه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕێگره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاده‌ڕه‌وی به‌سه‌ر پشكی خۆی له ڕێكخراوی ئۆپێك كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ملیۆنێك و 400 هه‌زار به‌رمیلی له كۆی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار كه بۆی دیاریكراوه‌كه، تێیپه‌ڕاندووه.
ناوبراو گوتیشی، ڕێكخراوی ئۆپێك چه‌ند جارێك هۆشداری داوه‌ته وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ی له پشكی دیاریكراوی خۆیدا كردوویه‌تی.
له (25ـی ئاداری 2023)ـەوە، هه‌ناردەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیراوە. به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی وزەی جیهاندا.
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان حکوومەتی عێراق تۆمەتبار دەکەن، بەوەی سەرەڕای ئەوەی لوولە نەوتەکە ئامادەیە، بەڵام نایەوێت هەنادەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
مایڵس کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، یەکێک لەو گرفتانەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق هەیە، گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە
ڕۆژی سێشەممە 28ـی ئایاری 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی كوردستان كرد، بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆ ببنەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردبووه‌وه، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاوکات گوتی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت.
چوارشه‌ممه 29ـی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دایه‌وه و ڕایده‌گه‌یاند "سەبارەت بە نووسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت."
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، "بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکوومەتی فیدراڵ لە هەر سێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆ بووینەوە و کۆنووسەکەیشی واژوو کرا."
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان باسی له‌وه كردبوو "دوایین جاری لە ڕۆژانی 19 و 20ـی مانگى ئايار، لێژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆ بووەوە، ئێسته چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لێژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین بە مەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته."