راگەیه‌ندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

هاتووچۆ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 20/5/2020 بڵاوكرایه‌وه‌، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:

دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 18/5/2020 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپه‌رشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                                                         

یەکەم/ راگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.  

دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.  

سێیەم/ داخستنی سەرجەم ته‌كییه‌ و خانەقا و شوێنە ئایینیەکان.  

چوارەم/ هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەباڵغیەك قەدەغەیە.     

پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارك و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.   

شەشەم/ رێگە بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

H.B