بۆ یه‌كه‌مجار كۆرۆنا گه‌یشته خورماتوو
دوو حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركران
K24- خورماتوو:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه‌یان تۆماركران.
محەمەد ئەکبەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خورماتوو، بۆ کوردستان٢٤ گوتی: ئه‌مڕۆ ئەنجامی پشکنینی دوو هاوڵاتی لەبەغدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دەرکەوتووه، هه‌ردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرونان و دانیشتووی شارۆچکەی خورماتوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له خورماتوو راشیگه‌یاند، یەکێك له تووشبووان لەبانزینخانە کار دەکات و ئه‌وی دیکەشیان دووکانی پەنچەرچی تایه‌ی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئەمانە بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵك هەیە و داوامان کردوە، هەر کەسێك بەرکەوتنی له‌گه‌ڵیان هەبووە سەردانمان بکات، بۆ ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئەنجام بدەین.
H.B