كۆرۆنا به‌س نه‌بوو گه‌رده‌لوولیش رووی تێكردن
زیاتر له 2 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
گه‌رده‌لولێكی به‌هێز راسته‌وخۆ رووی كردووه‌ته كه‌نداوی به‌نگال -ی سنووری نێوان هندستان و به‌نگلادیش، پێشبینیش ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌وه ئه‌و دوو وڵاته رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه بكات، له كاتێكدا هێشتا ئه‌و دوو وڵاته له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌نگێكی سه‌ختدان.
ئه‌مڕۆ 20 ئایار، گه‌رده‌لوولی ئافمان كه گه‌رده‌لولێكی به‌هێزه و له جۆری 3یه، له زه‌ریای ئه‌تله‌سی-یه‌وه هه‌ڵیكردووه به خێرایی 105 مایل له‌سه‌عاتێكدا (240 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا)، روویكردووه‌ته ناوچه‌كه و بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له 2 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له‌هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، بارانی به‌خوڕ و بای به‌هێز وای له خه‌ڵكه‌كه كردووه له ترسی ژێرئاو كه‌وتنی ناوچه‌كه له‌نێویاندا ناوچه‌ی كۆلكان له هندستان، رووبكه‌نه ناوچه ئارامه‌كان.
ده‌شڵێت: "قووڵایی 25 كیلۆمه‌تر شه‌پۆلی ئاو روویكردووه‌ته ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، به‌شێوه‌یه‌ك له هیندستان 400 هه‌زار و له به‌نگلادیش 2 ملیۆن و 200 هه‌زار ماڵه‌كانیان جێهێشووه".
وێرای ئه‌م رووداوه سروشتییه، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه بۆ به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌بێت ده‌مامك و ده‌ستكێش بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی هندستانیش پێشبینی ده‌كات، شه‌پۆله‌كه رووبكاته ناوچه‌ی سوندریان، كه یه‌كێكه له دارستانه گه‌وره‌كانی جیهان و دوور نییه زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه بێت.
H.B