عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 947 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 113 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 32 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 17 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 12 حاڵه‌ت
به‌سره: 24 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
واست: 2 حاڵه‌ت
سلێمانی: 9 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 8 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
بابل: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 3 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كیكیان له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و دوو حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره تۆماركراون، له‌كاتێكدا 72 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 6 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 25 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 6 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 17 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 5 حاڵه‌ت
میسان: 8 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 724 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 134 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 438 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 152 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
H.B