نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌وه
نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 3.17% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مشه‌و نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به زیاتر له 35 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی وزه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 3.17% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 35 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌روه‌ك نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ی 4.8% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 33 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی تۆماركردبوو و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 35 دۆلار و نه‌وتی تێكساسیش به 32 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئەگەرچی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواست بۆ خوار 20 دۆلار دەبەزی، بەڵام کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە لایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە هەندێک وڵات، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
H.B