ئەمەریکا: پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی دەکەین
ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەڵێت: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی.
ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەڵێت: گەشتێکی نایابمان بۆ خەرەندی ڕەواندز کرد کە بە گراند کانیەن (Grand Canyon)ی عێراق ناسراوە، قایمقامی ڕەواندز ئەحمەد حەمەدەمین و بەپرسانی دیکەی خۆجێیی ڕەواندز یاوەریان کردین.
ستیڤ بێتنەر دەڵێت: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی لە عێراق، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا هەمووان دەرفەتی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت چێژ لە ناوچە گەشتیاری و مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان ببینن.
دەشڵێت: ئەو جۆرە پڕۆژانە دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکانیان و بەهێزکردن و گەشەسەندنی ئابووریی هەرێم.