تەرمی چوار منداڵەکەی داقوق دۆزرانەوە
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدابوو
K24 – ههولێر:
دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکووک و داقووق، تەرمی ئەو چوار منداڵەی دوێنێ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کەوتبوونە ناو پڕۆژەیەکی ئاوی داقووق، دۆزرانەوە.
ئەو چوار منداڵە کە لە سێ کوڕ و کچێک پێکهاتبوون و تەمەنیان 7،8،10 و 12 ساڵان بوو، لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ- تاکسی، لەگەڵ دایک و باوکیان کەوتنەوە ناو ئاوەکە، دواتر توانرا، بە برینداری دایک و باوکەکە رزگار بکرێن، بەڵام چوار منداڵەکە، بێسەروشوێن بوون.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، تەرمی ئەو چوار منداڵە دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکیی دادوەریی کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە خەڵکی شارۆچکەی جەبارەن و عەرەبن.