سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگە پەروەردەیی بارزانیی نەمری کردەوە
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر لە هەولێر، کۆمەڵگەیەکی حکوومەتییە و لەسەر شێواز و سیستەمێکی هاوچەرخ بنیات نراوە. خوێندن و فێربوون بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی، لە باخچەی ساوایانەوە تاوەکوو پۆلی 12ی ئامادەیی جیاوازە و نزیکەی هەزار قوتابی هەیە، سیستمی وەرگرتنی قوتابییەکان بە هەڵسەنگاندنی پێشوەختەیە.
لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر بایەخدان و پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێربوون لە هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025،
42 باڵەخانەی نوێی باخچەی منداڵان و قوتابخانە خراونەتە خزمەتی قوتابییان، بەمەش سیستەمی دوو دەوامیی لە زۆرینەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر پێکدێت لە باخچەی منداڵان، قوتابخانەی بنەڕەتی، قوتابخانەی دواناوەندی کە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.
پێکهاتەی باڵەخانەی کۆمەڵگە 60 هۆڵی خوێندن و 25 ژووری ستافی کارگێڕیی و مامۆستایانی تێدایە، بەم شێوەیە:
8 هۆڵی باخچەی منداڵان
18 هۆڵی قوتابخانەی بنەڕەتی
34 هۆڵی قوتابخانەی دواناوەندی
25 ژووری ستافی کارگێریی و مامۆستایان
3 تاقیگەی کۆمپیوتەر
2 تاقیگەی زانست
یەک تاقیگەی کیمیا
یەک تاقیگەی فیزیا
یەک تاقیگەی بایۆلۆجی
لە ڕووی هونەرییەوە کۆمەڵگەکە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
4 ژووری هونەر
2 ژووری میوزیک
2 وێنەکێشان
2 کتێبخانەی بۆ مامۆستایان و قوتابیان
یەکەی تەندروستی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کە پێکدێت لە:
2 دوو پزیشک
6 شەش پەرستار
یەک شۆفێری ئەمبوڵانس
پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی
ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس 2024
لە ڕووی بایەخدانی وەرزشییەوە :
شوێنی یاری شەترەنج بە شێوەی کراوە
3 سێ یاریگەی تۆپی پێ و بالە و باسکە
مەلەوانگەی داخراو
شوێنی تێنسی سەرمێز
شوێنی تایکواندۆ
ژووری مامۆستای وەرزش
ستافی کارگێریی و وانە گوتنەوە پێکهاتووە لە:
168 مامۆستا و فەرمانبەر و ڕێنمایکاری پەروەردەیی
ڕووبەری کۆمەڵگە:
22,671 مەتری دوجایە
هۆڵی گەورە:
- هۆڵێکی بەڕووی 500 مەتر دوجایە بۆ سیسمینار و کۆبونەوە و تاقیکردنەوەکان
- هۆڵێک بە ڕووبەری 220 مەتر دوجایە بۆ سیسمینار و تاقیکردنەوەکان
ڕووبەری سەوزایی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر پێکهاتووە لە:
پێنج هەزار مەتر سەوزایی لە ڕووبەری کۆمەڵگەکە هەیە.
4 پرسگە
200 کامێرای چاودێری دەنگ و ڕەنگ
سیستمی دەنگی مەرکەزی
سیستمی ئاگرکوژێنەوە
ژووری ڕاهێنانی مامۆستایان
هۆڵی کۆبونەوەی مامۆستایان
کافتریا بە ڕووبەری 220 مەتر
کافتریا بەڕووبەری 150 مەتر
چوار ژوور بۆ شوێنی مانەوەی منداڵانی خوارچوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران دابینکراوە، کە دوو ژوو بۆ نوستن و دوو ژوور بۆ یاری کردن.
ژمارەی قوتابیان ٩٦٥ قوتابی.
سیستمی سمارت بۆرد بۆ هەموو پۆلەکان دابینکراوە لەگەڵ شاشەی گەورەی جێگیری هۆڵی سیمینار و پۆدیۆمی دیجیتاڵی لەگەڵ سیستمی ئینتەرنێتی مەرکەزی بۆ هەموو کۆمەڵگەکە.
هەر لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمدا بە شێوەیەکی گشتی، زیاتر لە 195 باڵەخانە و 460 ژووری نوێی بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان دروست کراون و 1660 قوتابخانە نۆژەن کراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە شوێنی نوێی خوێندن بۆ زیاتر لە 100 هەزار قوتابی دیکە لە کەرتی حکوومەتیدا بکرێتەوە.