هۆتێلێک لە هەولێر گڕی گرت

زیانەکان ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگر کەوتنەوە لە هۆتێلێک لە هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەن.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار و 20 خولەک، ئاگر لە ژوورێکی هۆتێل دەریا لە شەقامی 60 مەتری کەوتەوە و توانرا ئاگرەکە بە خێرایی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

راشیگەیاند، ژوورەکە کرێکارانی بیانی لێبوون کە بەهۆی داخستنی سنوورەکان ناتوانن بڕۆنەوە وڵاتەکانیان.

لەبارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە گووتی، تاکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و زیانە ماددیەکانیش کەمن.