لیستی ناوی گیراوانی داعش كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی راده‌ستی راكان جبووری كرانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه
به ڤیدیۆ.. راده‌ست كرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌كانی داعش بڵاوده‌كرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی یه‌كێتی و پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك راده‌ستكرانه‌وه، به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێتییش، به‌شێكیان دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه.
له رێككه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، 176 تۆمه‌تباری داعش راده‌ست كرانه‌وه، كه پێشتر له شه‌ڕی داعش به‌شداربوونه و دواتریش ده‌ستگیركراون.
حه‌مه‌سوور دووشیوانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك، كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كه‌ی نێوه‌ندگیریه‌كه‌ی كردووه رایده‌گه‌یه‌نێت، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نوێی حزبه‌كه‌یه‌تی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له سلێمانییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كه‌ركووك.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، راكان جبووری، كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك سه‌پێندرا، به‌ڵێنی به‌و تۆمه‌تبارانه داوه كه به كه‌سوكاره‌كانیان شاد ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره له ناوچه‌كه، به‌و پێیه‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری هێشتا له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعشدایه و زۆربه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش خه‌ڵكی سنووری ناوچه‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)