مەسرور بارزانی: نزیکەی 200 قوتابخانەی نوێمان بنیاتناوە و زیاتر لە هەزاری دیکەمان نۆژەن کردووەتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوو نزیکەی 200 قوتابخانەی نوێمان بنیاتناوە و زیاتر لە هەزار و 600ـی دیکەشمان نۆژەن کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە؛ کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمری لە هەولێر کردەوە.
مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کەش و ژینگەیەکی سەردەمیانە بۆ هەزار قوتابی دابین دەکات.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، لە ساڵانی ڕابردوو نزیکەی 200 قوتابخانەی نوێیان بنیاتناوە و زیاتر لە هەزار و 600ـی دیکەیان نۆژەن کردووەتەوە.
The Barzani Namir Educational Complex will offer modern facilities for 1,000 students.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 13, 2024
The legacy we are building: 200 new schools and more than 1,600 renovated to create more opportunities for our youth. pic.twitter.com/BVKDG5iL5Y