بەهۆی خەتەنەی هەڵە ئەندامی نێرینەی منداڵێکی یەک ساڵ دەبڕدرێتەوە

پەرستارێک خۆی کردووە بە پزیشک و کارەکەی ئەنجام داوە

K24 – هه‌ولێر:

پەرستارێک خۆی دەکات بە پزیشک و بە هەڵە کوڕێکی یەک مانگ خەتەنە دەکات، بەهۆیەوە کوڕەکە تووشی نەخۆشی گانگرین دەبێت و ئەندامی نێرینەی لە رێی نەشتەرگەرییەک دەبڕنەوە.

ئەشرەف حلمی، باوکی منداڵەکە دەڵێت، کوڕەکەی بردووە بۆ سەنتەری پزیشکی مانتی تاوەکو کوتانی بۆ ئەنجام بدات، بەڵام لەوێ پەرستارێک پێی وتووە دەتوانێت بە 50 جونیەی میسری (3 دۆلار) منداڵەکەی بۆ خەتەنە بکات.

دەشڵێت، کوڕەکەمی بردە ژووری چاودێریی ورد لە بری ژووری نەشتەرگەریی، کە تەواو بوو، کوڕەکەمی هێنایەوە و برینپێچەکەی زۆر تووندکربوو، منیش پێم ووت ئەمە زۆر تووندە بۆ منداڵێکی وەها بچووک، لە وەڵامدا گووتی، خۆم دەزانم چی دەکەم.

کاتێک ئەشرەف کوڕەکەی دەباتەوە ماڵەوە، سەیر دەکات ئەندامی نێرینەی  کوڕەکەی ئاوساوە، بەپەلە دەیباتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ هەمان پەرستار داوا دەکات چاوەڕێ بکات تا پزیشک دەیبینێت.

چەند رۆژێک، محمەد، کوڕەکە، تووشی هەوکردن دەبێت، کاتێک باوکی دەیباتە نەخۆشخانە، ئاشکرا دەکرێت، برینەکە بووە بە گانگرین و دەبێت ئەندامی نێرینەی ببڕنەوە.

جێگری وەزیری تەندروستی میسر لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، پەرستارەکە دانی بەوە ناوە بەوەی بە هەڵە نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بەڵام گووتویەتی لە ماڵی کابرا ئەو کارەی کردووە، ئەمەش ئەشرەف رەتی دەکاتەوە.

The Daily Mail