سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین نازناوی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ
به‌هۆی ئاستبه‌رزی ناویان لێناوه (پیاز، دزی ده‌ریایی، جادووگه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ر)
هانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان چه‌ندان ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ ناوه، ئه‌وانیش هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوانه‌دا نییه، ئه‌وه‌ش 10 نموونه كه به‌شێكی زۆریان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن، دیارترینیان كریستیانۆیه كه به مێش و مه‌گه‌ز ناونراوه.
1ـ لیونێل مێسی (LA PULGA) واته كێچ و پێشكه
كێشه‌ی تایبه‌ت به گه‌شه‌كردنی لیونێل مێسی له سه‌رده‌می لاویه‌تی بۆ هانده‌رانی تۆپی پێ شاراوه نییه، لیۆ كاتێك ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو، ئارجێنتینای به‌ره‌و بارسێلۆنا جێهێشت، چونكه كێشه‌ی ئه‌و وه‌ستانی گه‌شه‌ی بوو، له‌و كاته‌وه لیونێل مێسی نازناوی (كێچ ـ پێشكه)ـی په‌خشرا، ئێستا لیۆ كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنایه و 438 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.
.jpg)
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ (El Bicho) زینده‌وه‌ری مێش و مه‌گه‌ز
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستیره‌ی پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئیسپانیا به El Bichoبه‌ناوبانگه، له سه‌ره‌تای ئاماده‌بوونی رۆناڵدۆ له ریاڵ له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی ئه‌م نازناوه‌یان پێبه‌خشی، هۆكاری به‌خشینی ئه‌م ناوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌رگریكاران لێی ده‌ترسێن و ئه‌ویش قوتیان ده‌دات، كریستیانۆ له ماوه‌ی 9 ساڵ یاریكردنی بۆ ریاڵ مه‌درید 311 گۆڵی له لالیگا تۆماركرد.
.jpg)
3ـ ئا‌لفرێدۆ دی ستیفانۆ (La Saeta Rubia) سه‌رزێڕین
ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له كاتی هاتنی بۆ ئه‌م یانه‌یه نازناوی سه‌رزێڕینی پێ به‌خشرا، رۆبێرتۆ نۆبێرگر په‌یامنێری به‌ناوبانگی ئارجێنتینا كاتێك ئه‌م یاریزانه له بۆینس ئایرێس ده‌بێت، ئه‌م نازناوه‌ی پێ به‌خشیوه.
4ـ رۆناڵدۆ نازاریۆ (El Fenómeno) دیارده
مالدینی كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئه‌م نازناوه‌ی به رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی به‌خشی، دیارده تاكه یاریزانه له مێژوودا به درێسی ئینته‌ر میلان، ئه‌یسی میلان، بارسێلۆنا، ریال مه‌درید یاری كردووه، ئێستاش به‌شێكی زۆر پشكه‌كانی یانه‌ی ڤالادوه‌لیدی ئیسپانیای كڕیوه‌ته‌وه.

5ـ كارلێس پیۆڵ (El Tiburón) قرش
به‌رگریكاره تۆقینه‌ره‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا به‌هۆی ستایلی سه‌ر و قژی نازناوی قڕشی پێدرا، كاتێك پیۆڵ له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا یان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاری ده‌كرد، ئیتر هێڵێكی ئاسنینی له‌به‌رده‌م گۆڵ دروست ده‌كرد، ئه‌و به باشی كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م تۆپ ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوو به پاڵه‌وانی یۆرۆ و جامی جیهانی.

6ـ كریستین رۆدریگز (Cebolla) پیاز
سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین نازناویانه هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كریستین رۆدریگز بیخشی، ئه‌ویش پیاز!! ئه‌م نازناوه‌ی به‌هۆی هێز و توانای به‌رچاو له تۆماركردنی گۆڵ پێی به‌خشراوه و ئێستاش ته‌مه‌نی 34 ساڵه و له خولی ئۆروگوایی یاری ده‌كات.

7ـ ستێبان گرانێرۆ (El Pirata) دزی ده‌ریایی
دڵخۆشی گرانێرۆ دوای تۆماركردنی گۆڵ بوو به هۆی ئه‌وه‌ی نازناوی دزی ده‌ریایی پێ بدرێت، ئه‌و له ماوه‌ی یاریكردنی بۆ یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید، خیتافی و كۆینز پارك رێنجرز یاری كرد و دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كانی چاوێكی به ده‌ست ده‌گرت تا به جۆرێك به دزه ده‌ریاییه تاك چاوه‌كان بچێت.

8ـ پابلۆ ئه‌لڤارۆ (El Cirujano) نه‌شته‌رگه‌ر
ره‌نگه زۆر كه‌س پێی وابێت كه نازناوی نه‌شته‌رگه‌ر بۆ ئه‌لڤارۆ به‌هۆی جۆری یاریكردنی بێت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی سێڤیا له راستیدا نه‌شته‌رگه‌ر بوو، واته پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ر، ئه‌ویش ئێستا له خولی پله‌دووی ئیسپانیا راهێنه‌ره.
9ـ ئیكه‌ر مۆنیاین (Bart) كه‌سایه‌تی كارتۆنی
مونیاین 11 ساڵه یاری بۆ ئاتڵێتیكۆ بڵباو ده‌كات و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، به‌هۆی به دره‌وشانه‌وه‌ی خێرا له تۆپی پێ و له ته‌مه‌نی 16 ساڵی نازناوی Bartـی پێ به‌خشرا كه كه‌سایه‌تییه‌كی فیلمه كارتۆنییه‌كان بوو.

10ـ خوان كارلۆس ڤالیرۆن (El Mago) جادووگه‌ر
هه‌ر كه‌س یاریكردنی كارلۆس ڤالیرۆنی ناوه‌راستكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای بینیبێت، ناتوانێ پرسیاری ئه‌وه بكات كه بۆچی نازناوی جادووگه‌ری پێ به‌خشراوه، ئه‌و بۆ یانه‌كانی لاس پالماس، مایۆركا و ئاتڵێـتیكۆ مه‌درید یاری كردووه، به‌ڵام زیاتر به هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌ی له یانه‌ی دیپۆرتیۆ لاكرۆنیا ئه‌م نازناوه‌ی پێ به‌خشراوه، 4 ساڵه وازی له یاریكردن هێناوه و ئێستا ته‌مه‌نی 44 ساڵه.

ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی