بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کرا
ماددەی کریستاڵی بەکارهێناوە
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، كەسێك بە ناوی (س.ف.س) (تەمەن 21 ساڵ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراوە.
راشیگەیاند، کەسەکە بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) لەلابووە و دانیشی بە تاوانەکەی ناوە.
لە ماوەکانی رابردووش، پۆلیسی هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کردبوو.
کریستاڵ مێس، یەکێکە لە مەترسیدارترین ماددە هۆشبەرەکان و لە ماوەیەکی درێژدا، کار دەکاتە سەر جووڵەی کەسەکە و شێوازی قسەکردن و چەندین زیانی تەندروستی مەترسیداری هەیە.
H.J