یانه‌ی ئاشتی به توندی وه‌ڵامی قسه‌كانی خه‌سره‌و گورون ده‌داته‌وه
یانه‌ی ئاشتی نووسیویه‌تی: خه‌ڵكانێك به‌ده‌م چاخواردنه‌وه یارییه‌كان ده‌كڕنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی خه‌سره‌و گورون راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی سلێمانی، نه‌ورۆز و سیروانی نوێ به‌شداریی له به‌رنامه‌ی 5پرسیاری كوردستان24 كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ساڵی 2014 كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ بووه ده‌یتوانی به 500 هه‌زار یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاشتی بكڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانكردووه.
خه‌سره‌و گورون له كوردستان24 له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه گوایه له ساڵی 2014 كاتێك راهێنه‌ری سیروانی نوێ بووه داوای له یانه‌ی ئاشتی كردووه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌ن، له‌مباره‌یه‌وه خه‌سره‌و گورون گوتی: هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت من داوام نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوام كردبا زۆر ئاسان بوو، ده‌متوانی به 500 هه‌زار یان ملیۆنێك یارییه‌كه بكڕمه‌وه.
خه‌سره‌و گورون له 5پرسیار نه‌یشارده‌وه كه پێش یارییه‌كه راهێنه‌ری یانه‌ی ئاشتی بانگهێشتی ماڵه‌كه‌ی كرده‌وه و داوای لێكردووه یاری به 4 یاریزانی یانه‌كه‌یان نه‌كات، چونكه ئه‌و 4 یاریزانه كه پێشتر یاریزانی سیروانی نوێ بوونه به‌ڵێنیان دابوو له دژی سیروانی نوێی پێشوویان یاری مان و نه‌مان بكه‌ن.
له باره‌ی ئه‌م قسانه‌ی خه‌سره‌و گورون، یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ژێر ناونیشانی "شكست به هه‌واڵی ناڕاست په‌رده‌پۆش ناكرێ" بڵاوكرده‌وه.
یانه‌ی ئاشتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له وه‌رزی 2015 ـ 2016 خه‌سره‌و گورون چه‌ندان رێگه‌ی گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌ی ئاشتی رزگاری بێت، كه‌چی نه‌یتوانی و دواجار شكست بووه به‌شی.
یانه‌ی ئاشتی له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: قسه‌كانی خه‌سره‌و گورون دووره له ئیتیكی كاری راهێنه‌رایه‌تی، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه راهێنه‌ری یانه‌ی ئاشتی بانگهێشتی ماڵه‌كه‌ی بكات و رێگه و پلانی یاریكردنی نیشان بدات و داوای لێ بكات یاری به فڵان یاریزان نه‌كات و به فڵان یاریزان یاری بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا نووسراوه: یانه‌ی ئاشتی پابه‌ند ده‌بێت به ئیتیكی وه‌رزشی و وابه‌سته‌یه به ئه‌خلاقی وه‌رزشی و نایانه‌وێت ئه‌و دۆسیانه بخه‌ینه‌ڕوو كه خه‌سره‌و گورون و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌وكات چه‌ندین رێگه‌یان گرته‌به‌ر بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانانه، به‌ڵام هه‌وو هه‌وڵه‌كانیان له‌باربران.
یانه‌ی ئاشتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وان هه‌رگیز یاری به ئه‌نجامه‌كان ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكانێك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن چاره‌نووسی چه‌ندان یاری به‌ده‌م چاخواردنێكی چاخانه‌كانه‌وه ده‌كڕنه‌وه.
یانه‌ی ئاشتی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به قسه‌كانی خه‌سره‌و گورون تووشی شۆك بوونه كاتێك مێژووی زێرینی یانه‌یه‌ك یه‌كسان ده‌كات به 500 هه‌زار، ده‌شڵێن: ئه‌م قسانه‌ی خه‌سره‌و گورون له غیابی نه‌بوونی دادگه‌یه‌كی وه‌رزشییه، ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بووایه ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وتبان كه هه‌وڵی كڕین و فرۆشتنی یارییه‌كان ده‌ده‌ن.

