بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کۆنفرانسی چاکسازی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دەرمان بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کۆنفرانسی چاکسازی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دەرمان دەستی پێ کرد
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کۆنفرانسی چاکسازی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دەرمان دەستی پێ کرد

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی چاکسازیی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دەرمان بەڕێوە دەچێت.



 کار و چالاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەتەمەنی کابینەی نۆیەم

لە سەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چاکسازی و بەرەوپێشچوون لە تەواوی کەرتەکان و خزمەتگوزارییەکان دەستی پێ کرد و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی لە کەرتی تەندروستی گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن،  بەپێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا بە تۆمارکردنی کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە بەراورد بە ڕێژەی وڵاتانی دراوسێ وجیهان، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو.

کۆرۆنا نەیتوانی ببێتە بەربەست لەبەردەم چاکسازی و بەرەو پێشچوونەکانی کەرتی  تەندروستی لە هەرێمی کوردستان

- تاوەکوو چەندان ئێستا پرۆژەی گەورەی تەندروستی لەسەر بودجەی حکوومەت نوێکردنەوە و دروستکردن جێ بەجێ کراون.

- 12  نەخۆشخانە دروست کراون.

- دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی 18بنکەی تەندروستی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.

- ‎کردنەوەی 3 سەنتەری شێرپەنجەی مەمک و دابینکردنی ئامێری لیناک لە ھەولێر و سلێمانی، لە سەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

‎- بۆ یەکەم جار بەردی بناغەی خزمەتگوزاریی چارەسەر بە تیشک ( Radiation Linac)   بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، دانرا .

- دانانی بەرد بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر ‎بۆ ئەوەی چیتر نەخۆشانی شێرپەنجە پێوست نەکات سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن.

- لە تەمەنی کابینەی نۆیەمدا بڕی 258 ملیار و 402 ملیۆن و 637 هەزار دینار بۆ خزمەتگوزاری شێرپەنجە خەرج کراوە  کە بەشی زۆرینەی لەسەر بودجەی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بووە. 

- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆری بە خزمەتگوزاریی تەندروستی و سیستەمی تەندروستی داوە، بەتایبەتی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی دەرمانی قاچاغ و  نا یاسایی. 

- بە لێدانی ستیکەری دڵنیایی ئەلکترۆنی لەسەر دەرمان و پێداویستیی پزیشکی،  یەکخستنی نرخیان و بە دواداچوون و چاودێریی بەردەوامی بازار و بازگەکان؛ ساڵی 2023 نزیکەی 172 تۆن دەرمان بە ھۆی ماوەبەسەرچوون و دەرنەچوون لە پشکنینەکان، ڕەتکراونەتەوە و 64 کۆمپانیای دەرمانیش سزادراون بەهۆی پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان.

بەهۆی چاکسازییەکانەوە لەتەمەنی کابینەی نۆیەم

- خەرجی بە هەدەردان 20% کەمی کردووە.

- خەرجی نەخۆش 25% لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کەم کراوەتەوە.

- بەهۆی بەرزی خزمەتگوزاریی تەندورستی, 85% هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکومەتییەکان چارە وەردەگرن.

 - هاوکات، کاری باش لە سەر پتەوکردنی پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و خێرخوازییەکان لە بواری تەندروستیدا کراوە، بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.

بووژانەوەی کەرتی تەندروستی

بەهۆی پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە ژمارەییەکی زۆر لە هاووڵاتییانی بە مەبەستی وەرگرتنی  چارەی پزیشکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە جۆرێک تەنها  لە ساڵی 2023 زیاتر لە 91 هەزار هاووڵاتیی پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە و نزیکەی دوو هەزار هاووڵاتیی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارە و نەشتەرگەریی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە و لە نەخۆشخانە تایبەت و حکوومەتییەکان چارەی پێویستیان بۆ کراوە.

کۆمەک و هاوکاریی تەندروستی

دوای بوومەلەرزە بە ھێزەکەی تورکیا و باکووری کوردستانی، دەستبەجێ لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سێ تیمی فریاگوزاریی  وەزارەتی تەندروستی بە 90 پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە ڕێگەی 45 ئەمبولانس و نەخۆشخانەی گەڕۆک لە چەند کاتژمێرێکی زۆر کەمدا، وەک یەکەم کاروان  گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بۆ ماوەی 13 ڕۆژ بێ وەستان ھاوکاری مرۆیی و فریگوزارییەن پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کرد.

هۆیەکانی مردن  و پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی

-  ڕێژەی مردن بە گشت ھۆیە جیاوازەکان 10% کەمی کردووە.

-  مردنی تازە لە دایک بووان 40%  کەمی کردووە؛ ئەمەش ھۆیەکەی بۆ زیاتر ھۆشیاری خەڵک و بەرزیی کوالیتیی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان دەگەڕێتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment